|
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی كۆتاییهاتنی كۆنسێرتێكی هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌شه‌ڕه‌به‌رد، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی له‌مه‌ڕ هه‌واڵێکی ناڕاست بۆ گشت سایته ئینته‌رنێتییه‌کان.
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵێک له چه‌ند سایتێکی ئینته‌رنێتيیه‌وه به ناڕه‌وا له سه‌ر من بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گوایا له کۆنسێرتی من به بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤاڵانتاین) 14/2 له یاریگای وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕو ناکۆکی دروست بووه و کۆنسێرته‌که ته‌واو نه‌کراوه، گوایا منیش له لایه‌ن به‌شدارانه‌وه به‌ردباران کراوم.
له‌م روونکردنه‌وه‌دا به گشت لایه‌نێک راده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و هه‌واڵه هیچ راستییه‌کی نییه و کۆنسێرتی من له چه‌مچه‌ماڵ زۆر به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهاتووه، ئه‌و ژماره پۆلیسانه‌ش که له‌وێ بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆنسێرته‌که له‌وێ بوون، هیچ جۆڕه شه‌ڕ و پێکدادانێکیش له‌و کۆنسێرته‌دا رووینه‌داوه.
داوا له گشت سایت و رۆژنامه به‌ڕێزه کوردییه‌کان ده‌که‌م که چی دیکه هه‌واڵی بێبناغه‌و ناڕاستمان له سه‌ر بڵاونه‌که‌نه‌وه، هه‌ر که‌سێک هه‌ر جۆره هه‌واڵیک له‌سه‌ر من ده‌نێرێته خزمه‌تتان، تکایه بۆ دڵنیابوونی هه‌واڵه‌که پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی که‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که هێندێک که‌سی ناحه‌ز به مه‌به‌ستی شکاندنی که‌سایه‌تی من ده‌ستیان داوه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌و قسه‌ڵۆک و هه‌واڵی بێ‌مانا، ئه‌وه‌ش جێگای داخه که سایته کوردییه‌کانیش بێ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی هه‌واڵه‌که یه‌کسه‌ر بڵاویده‌که‌نه‌وه‌و سایته‌که‌ی خۆیانی پێده‌ڕازێننه‌وه.
من وه‌ک عه‌زیز وه‌یسی کێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا نییه و رێزیش له گشت هونه‌رمه‌ند و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌ک ده‌گرم و به پێی تواناش ئاماده‌ی هاوکارییانم، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکه‌که‌م و خاکه‌که‌مه، به‌ڵام به داخه‌وه من ماوه‌یه‌که پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینمه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بڕیارم داوه له رێگه‌ی یاساوه هه‌م له باشوری کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوا له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بڵاوکه‌مه‌وه که پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاستمان له سه‌ر بڵاوده‌که‌نه‌وه.
رێزم بۆ هه‌موو لایه‌کتان. |